شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-08 11:28 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۷ی پووشپەڕی ۱۴۰۴ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

دەبێت هەموو لایێک بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ سەرخستی پڕۆسەی ئاشتی جێبەجێ بکەن

شاندی ئیمراڵی پارتی، له‌ پاش ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یێکی دوو کاتژمێری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دوایین پەیامی ناوبراوی بڵاو کردەوە کە تێدا  ڕایده‌گه‌یه‌نێت:  پڕۆسه‌ی ئاشتی پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێکی نوێوه‌ و ده‌بێت هه‌موو لایێک بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ نوێیانه‌ و به‌گوێره‌ی پێویستی پڕۆسه‌که‌ به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا:

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا بە گازی میسان، گەیشتە ۱۲ سەرباز

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەشکەوتێکی هەرێمی کوردستان بە گازی میسان گیانیان سپاردووە، بۆ ۱۲ سەرباز بەرزبووەوە.

شایانی باسە ڕۆژی ۶ی تەممووز، هێزێک کە لە ۱۹ سەرباز پێکهاتبوو بۆ دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان کە ڕۆژی ۲۸ـی ئایاری ۲۰۲۲ بە دەستی پەکەکە کوژرابوو چوونە نێو ئەشکەوتێک، لە ئەشکەوتەکەدا گازی میسان هەبووە و ئەوەش هۆکاری مردنی سەربازەکان بووە.

سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد

نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، محەمەد شیاع سوودانی و عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، گفتوگۆیان لەسەر بارودۆخی گشتیی عێراق و پێشهاتە ناوچەییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم ناوچەکە بە گشتی کرد و لە بەشێکی دیکه‌ی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیەی ته‌مویل کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە