شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-07-02 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پزیشكیان واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ IAEA كرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆک كۆماری ئێران ئەمڕۆ واژۆی لە سەر یاسایی ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كردوە. 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، گشتاندنی بۆ یاسای ڕاگرتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی كرد، کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند کرابوو. 

ئەم یاسایە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل  بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هاتە ئاراوە، پەرلەمانتاران پرۆژە یاسایەکیان لەژێر ناوی هەڵپەساردنی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەرلەمان  پێشكەش كرد و پەسەند کرا.

ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی ئێران یاساكەی پەسەند كرد و ڕۆژی پێنجشەممە نێردرا بۆ سەرۆک كۆمار بەمەبەستی پەسەندكردنی، دوای هەفتەیێک ئەمڕۆ پزیشكیان پەسەندی كرد و گشتاندنی بۆ یاساكە كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە