ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێران به سهركهوتن كۆتایی پێ هێنا
پوختەی هەواڵ
مەسعوود پزیشکیان لەبارەی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنی پەیامێکی بڵاو کردەوە وتی: ئێران لە جەنگی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ زایۆنییەکان سەرکەوت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی وڵات کرد و تێیدا پیرۆزبایی سهركهوتنی گهورهی لێکردن و گوتی، ئیسرائیل جهنگەکەی ههڵگیرساند و ئێرانییهكان به سهركهوتن كۆتاییان پێ هێنا.
پزیشکیان ڕاشیگەیاند: جەنگەکە هاوکات بوو لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێران بۆ چارەسەرکردنی هەر تێنەگەیشتنێکی هەڵە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، جیهان پێشێل کردنی بەڵێن و پەیمانی دوژمنانی ئێران لەبیر ناکات کە لە کاتی دانوستاندا پەنایان بۆ جەنگ برد.
مهسعوود پزیشكیان وتیشی: ئیسرائیل ۱۲ رۆژ جهنگی بهسهر ئێراندا سهپاند، بهڵام ئێران براوەی ئەو جەنگە بوو.
#ئێران
#کوردپرێس
#مەسعوود پزیشکیان
#سەرۆک کۆماری ئێران
#تاران
#ئیسرائیل
#هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران
#هێرشی ئەمریکا
#بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
#دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران