شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-22 06:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشەکانی ئەمریکا تووڕەیی و لێکەوتەی نەرێنی درێژخایەنیان دەبێت

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەبێ سزا تێناپەڕێت و ئێران مافی خۆیەتی وەڵام بداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر داوەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران،  عەباس عێراقچی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێكسێكدا نووسویەتی: ئەمریكا، بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكانی ئێران، پێشێلكارییێكی گەورەی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، یاسا نێودەوڵەتییەكانی ئەنجام داوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشگەیاند: هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریكا بەبێ سزا تێناپەڕێت، وتیشی پێویستە هەر ئەندامێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بەو ڕەفتارە مەترسیدار و بێ یاسا و تاوانكارییەی ئەمریكا بە ئاگابێتەوە ئیدانەی بكات.

عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش كردووە، بەپێی پرێنسیپەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بڕگەكانی لە ئێستادا مافی ڕەوای ئێران خۆیەتی كە وەڵامی ئەو پێشێلكاریانە بداتەوە کە بەرانبەری کراوە، وتیشی، ئێران هەموو بژاردەكانی بۆ بەرگری كردن لە سەروەری و بەرژەوەندی گەلەکەی لەبەردەستدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە