شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-17 05:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەکەین

پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیدانەی دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێرانی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، باسیان لەو شەڕە کردووە ڕۆژی هەینی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگری کردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردووەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران تاوەکوو راگرتنی "دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل"، لە ئۆپەراسیۆنە بەهێزەکانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایشی نیشتمانی و گەلی ئێران بەردەوام دەبێت.

عیراقچی هەروەها سوپاسی سەرکۆنەکردنی بەرفراوانی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران لەلایەن بەرپرسانی سیاسی و زانایان و مەرجەعەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە