شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-16 05:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسی هه‌واڵگری سوپای پاسداران شەهید کرا

پوختەی هەواڵ
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران شەهید بوونی محەمەد کازمی بەرپرسی هه‌واڵگری سوپای پاسدارانی ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی بەیاننامەکەیدا سوپای پاسداران ڕایدەگەیێنێت: له‌ ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی ڕژێمی زایۆنیدا، محه‌مه‌د كازمی لەگەڵ حه‌سه‌ن موحه‌قق جێگری سه‌رۆكی به‌شی هه‌واڵگری و موحسین باقری فه‌رمانده‌ی باڵای هه‌واڵگری سوپای پاسداران، شەید کراون.

لەدرێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران وەڵامێکی سەختی دەبێت بەتایبەت دوای ئەو هێرشە دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی کە بووە هۆی شەهید بوونی سەردارانی سوپا، بۆیە وەکوو وەڵامدانەوە شەپۆلێکی نوێ لە هێرشی مووشەکیی ئێران ناوندە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل دەکاتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە