شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-14 09:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەدر: عێراق پێویستی بە شەری نوێ نییە

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری ڕەوتی سەدر هۆشداری دا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و دەڵێت عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەری نوێ نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر، لە نووسینێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "شەڕ دەستیپێکردووە و شەڕەکانی توندتر بووە و بڵێسەی ئاگرەکەی توندتر بووە و تەنها خودا ئەنجامەکانی دەزانێت، ئەگەر زمانی گرژی بەردەوام بێت، ئێران تاکە ئامانج نابێت لە ناوچەکەدا".

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕاشیگەیاندووە: "خاکی پیرۆزییەکانی عێراق دووربخرێتەوە لەم شەڕە، چوونکە عێراق و گەلەکەی پێویستیان بە شەڕی نوێ نییە، پێویستە گوێ لە دەنگی حیکمەت و دەنگی زانایانی دیار بگرێت".

هەروەها سەدر بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراقی لەلایەن ئیسرائیلەوە کردووە و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد: "ئەگەر بوونی هەبێت  کار بکات بۆ سزادانی ئیسرائیل بە ڕێگەی نێودەوڵەتی بۆ دڵنیابوون لە دووبارەنەبوونەوەی".

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئامۆژگاری ئەوەشی کردووە کە: "خەڵکی عێراق نابێت گوێ لە لێدوانی نابەرپرسانە بگرێت کە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ترس لە نێوانتاندا دەدات، چوونکە ئەمە تەنها خزمەت بە بەدەستهێنانی دەنگی گەندەڵکاران دەکات لە هەڵبژاردنە لاوازەکانیاندا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە