کورتەی هەواڵەکانی ۱۸‌ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی
پوختەی هەواڵ
ئه‌مریکا، سووریای له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان دەرهێنا
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی سووریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کانی" ئه‌مریکا لەمبارەوە جین شاهین سیناتۆری دیموکراته‌کان و ئه‌ندامی پله‌به‌ندی لیژنه‌که ڕایگه‌یاندووه: "خۆشحاڵم که لیژنه‌که هه‌موارکردنه‌وه‌ی لابردنی سووریا له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات".
ناوبراو وتیشی: "سووریا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له دوورکه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزییه‌کانی پێشووی و به‌ره‌و دیموکراسی و سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌نگاو بنێت".
هەسەدە ڕۆژانە ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی دیمەشق دەکات
تەلەفیزیۆنی سووریا لە زاری سەرچاوەیێکی حکوومەتی دیمەشقەوە بڵاوی کردەوە: بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە مانگی (شوبات/۲) ئەنجام دراوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامن لە ناردنی نەوت و غاز بۆ حکوومەت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا ڕۆژانە بڕی ۱۰ بۆ ۱۵ هەزار بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەوە، ڕەوانەی پاڵاوگەکانی حمس و بانیاس دەکرێت لە ناوەڕاست و خۆرئاوای سووریا.
زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە
قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە دەڵێت: کێشە بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە، ناوبراو وتیشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی هەرێم ڕادەستی بەغداد ناكات.
بۆچوونی بەکارهێنەران