شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-08 09:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبۆنەی جەژنەوە پارتە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی یەکتر دەکەن

پوختەی هەواڵ
لە دووەمین ڕۆژی جەژنی قوربان، پارتە سیاسییەکانی تورکیا سەردانی یەکدی دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) سەردانی مەهەپە، دەم پارتی، پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار)، ئیی پارتی و پارتی یەکێتیی مەزن دەکات.

لەلایەکی دیکەوە، پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) سەردانی ئاکپارتی، دەم پارتی، پارتی سەعادەت، پارتی دەڤا و پارتی ئاییندە دەکات.

هەرچی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)یە، هاوشێوەی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵ، سەردانی پارتە سیاسییەکان ناکات.

لە دووەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا هەریەکە لە دەم پارتی، ئاکپارتی، مەهەپە، ئایندە، سەعادەت و دەڤا بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە سەردانی یەکدیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە