ئه‌مریکا، سووریای له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان دەرهێنا
پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر لابردنی سووریا له لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کانی" ئه‌مریکا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جین شاهین سیناتۆری دیموکراته‌کان و ئه‌ندامی پله‌به‌ندی لیژنه‌که ڕایگه‌یاندووه: "خۆشحاڵم که لیژنه‌که هه‌موارکردنه‌وه‌ی لابردنی سووریا له لیستی ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان په‌سه‌ند ده‌کات".
ناوبراو وتیشی: "سووریا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت له دوورکه‌وتنه‌وه له ئاڵۆزییه‌کانی پێشووی و به‌ره‌و دیموکراسی و سه‌قامگیری و ئاسایش هه‌نگاو بنێت".
لیستی "ده‌وڵه‌ته ناپاکه‌کان" ناوێکی سیاسییه که ئه‌مریکا نزیکه‌ی ۳۰ ساڵه وه‌ک ئامرازێک له گوتاری دیپلۆماسی و میدیایی به‌کاری ده‌هێنێت بۆ ئاماژه‌دان به‌و وڵاتانه‌ی که دوژمنایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ن یان تۆمه‌تبارن به پشتیوانی کردنی تیرۆر، هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ، یان ئه‌نجامدانی پێشێلکاریێکی گه‌وره‌ی مافی مرۆڤ.
#سووریا
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#ئیدارەی نوێی سووریا
#واشنتن
#دیمەشق
#واشنتۆن
#ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريکا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران