شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-06-08 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە

پوختەی هەواڵ
قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق دەڵێت: کێشە بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی هەق لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند: رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان  زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

خەزعەلی ڕاشیگەیاند: بەرپرسیارێتی دەوڵەت كارێكی هاوبەشە، هەموو خەڵکی عێراق بەبێ جیاوازی ماف و ئەرکیان هەیە، ئەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بدەن.

ناوبراو لەبەشێكی تری وتارەكەیدا جەختی كرد: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت ڕادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی هەرێم ڕادەستی بەغداد ناكات.

خەزعەلی وتیشی: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکەن، من لە پشت بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوەم.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە