خەڵاتی قەڵەمی هەژار بە دەنگە سێحراوییەکەی مامۆستا شەهرام نازری ڕازایەوە
پوختەی هەواڵ
لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵامی هەژاردا مامۆستا شەهرام نازری لەسەر بانگهێشتی بەڕێوەبەرانی خەڵاتەکە ئامادە بوو و چەند بەرهەمی ناوازەی پێشکەش کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۷ی جۆزەردان و هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی یەکەم خولی خەڵاتی قەڵەمی هەژاردا لە زانستگای کوردستانی شاری سنە، مامۆستا شەهرام نازری ئامادەی کۆڕەکە بوو و بە دەنگە سحراوییەکەی کۆڕەکەی ڕازاندەوە.
مامۆستای نازری بە یاوریی تیپی مۆسیقای هاوڕێی چەند بەرهەمیان پێشکەش کرد لەوان "کوردستان گەر تۆ نەبی" و "مرغ سحر" و "خڕ بینایی دیدەم" و "دوش چە خوردەای دلا" و "یەک عومر پاسبانی کەم".
لە کۆتایی پێشکەش کردنی بەرهەمەکانی مامۆستا شەهرام نازریدا، دکتۆر عادڵ سی و سێ مەردە، سەرۆکی زانستگای کوردستان و دکتۆر غوڵامحوسێن کەریمی دووستان لە زمانناسانی دیاری ئێران، کۆبەرهەمی مامۆستا هەژاریان کە لەسەر ئەرکی مامۆستا ماجد ڕووحانی کۆ کراوەتەوە پێشکەشی ئەم هونەرمەندە گەورە کورد کرد کە شوالیەی ئاوازی ئێران بەناوبانگە.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#مامۆستا هەژار
#زانستگای کوردستان
#مۆسیقای کوردی
#فەرهەنگی کوردی
#عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی
#خەڵاتی قەڵەمی هەژار
#قەڵەمی هەژار
#شەهرام نازری
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران