مەسعوود بارزانی و سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
لە سەلاحەددین، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارهگای بارزانی بڵاوی كردووهتهوه: لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئاڵوگۆڕ کرا.
بارهگای بارزانی ڕاشیگەیاندووە لە دیدارەکەدا هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران