شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-15 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوودانی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت

پوختەی هەواڵ
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز ڕایگه‌یاندووە: "حکوومەتەکەی پابەندە بە سەپاندنی گه‌مارۆی دەوڵەت لەسەر فرۆشتنی چەک و ڕەت کردنەوەی بوونی هەر چەکێک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان، ئەو ڕێبازە نوێنەرایەتی پایەی بنەڕەتی بەهێزکردنی شکۆ و سەقامگیری دەوڵەت دەکات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "دوانەی چەک لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت، ماوەی دوو دەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لە ڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی چەکه‌ بەتەنها له‌ده‌ستی دەوڵەتدا".

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سوودانی وتی: "عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا واژۆ بکات"، هاوكات جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی پتەوی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە