شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-05-04 05:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی سەرەخۆشیی ئەردۆغان بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەرەوە

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی سەرەخۆشیی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئۆندەرەوە بڵاو کردەوە و نیگەرانیی خۆی بۆ کۆچی دوایی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X پەیامەکەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: "نیگەرانیی قووڵم هەیە بۆ کۆچی دوایی پەرلەمانتاری بازنەی ئیستەنبووڵ و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سری سورەیا ئۆندەر. خوازیارم خوا لە بەڕێز ئۆندەر خۆش بێت و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزانە خەمگینەکەی، خۆشەویستانی، دەم پارتی و پەرلەمانی تورکیا دەکەم".

ئەردۆغان دەشڵێت: "دوایین جار لە کۆشکی کۆماری پێشوازیم لە خوالێخۆشبوو ئۆندەر کرد و بە شێوەیەکی بەرهەمدارانە ئاڵوگۆڕی بیروڕامان لەبارەی ئەو دیدارانە کرد کە ئەنجامیان دەدا. لە دڵەوە باوەڕم بەوەیە بەئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر' بگەین کە سری سورەییا ئۆندەر لەم دواییەدا ڕەنجی زۆری بۆ کێشا".

پەیامەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکاتێکدایە کە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ۳-۵-۲۰۲۵ سری سورەییا ئۆندەر، دوای ۱۸ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.

دەم پارتی دەڵێت، رۆژی یەکشەممە، چواری ئایاری ۲۰۲۵، تەرمی سری سورەییا ئۆندەر لە ئیستەنبووڵ و گۆڕستانی زنجیرلی کویوو بەخاک دەسپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە