مەزڵووم کۆبانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئۆندەر پەیامێکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سری سوورەیایان پێگەیشتووە و "کار و خەباتی سری سورەییا بۆ ئاشتی، چارەسەری و پێکەوەژیان لە دڵ و بیری هەمووان دەمێنێتەوە."
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، ئەمشەو لە پەیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" بڵاوی كردەوە: "بەداخ و پەژارەیێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر، سیاسەتمەدار و ئەندامی شاندی ئیمرالیمان پێگەیشت".
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش كرد، ماندووبوون و خەباتی بۆ ئاشتی و چارەسەری و پێکەوەژیان جێگەی خۆی لە دڵ و یادەوەری گەلاندا گرتووە. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و هاوڕێیانی و دەم پارتی و چالاکانی ئاشتی دەکەین.

سری سورەییا ئۆندەر، شەوی سێشەممە ۱۵ـی نیسانی ۲۰۲۵ تەندروستیی تێکچوو و رەوانەی نەخۆشخانەی کرا. دوای ۱۸ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، لە تەمەنی ۶۲ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
گالەری وێنەکان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران