شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-15 07:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەمار حەکیم داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی داوای قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفالی گەلی کورد دەکات‌ و دەڵێت: "تاوانی ئەنفال یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکارییەکان".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بەبۆنەی ۳۷ ساڵه‌ى یادى ئەنفالی گەلی کورد لەلایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعس، بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى: "تاوانی ئەنفال لەیادی ۳۷مین ساڵەی پڕ ئازاریدا، یەکێک بوو لە قێزەوەنترین کوشتار و وێرانکاریی تاڵ کە گەلی عێراق بۆ ماوەی دەیان ساڵ، لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی دیکتاتۆردا ڕووبەڕووی بوەوە".

ناوبراو ده‌شڵێت: "گەلی کوردی ئێمە، لەژێر دڕەندەکەییدا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە، چەوسانەوە، ئاوارەبوون، گۆڕی بەکۆمەڵ ‌و دەستبەسەرداگرتنی موڵک ‌و ماڵ‌و وێران کردنی زەویی بەرفراوان، باخ ‌و کێڵگەکان بوەوە".

حه‌کیم ئه‌وه‌شى باس کردووه‌، "وێڕای ڕێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفالی گەلی کورد، داواش لە هاوبەشە سیاسییەکانمان ده‌که‌م ڕێز لە قوربانییانی ڕابردوو بگرن، یادی ستەمکارییان بکەنەوە و لەڕووی مادی ‌و مەعنەوییەوە، قەرەبووی کەسوکاریان بکەنەوە".

شاڵاوى به‌دناوى ئه‌نفال به‌ هەشت قۆناغی جیاواز کرا و له ‌ساڵی ۱۹۸۶ ده‌ستیپێکرد و تاساڵی ۱۹۸۹ به‌رده‌وام بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌دا زیاتر له‌ ۱۸۰ هه‌زار کوردی بێتاوان، به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن بێسه‌روشوێن کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە