بەشی دووهەمی هێزەکانی هەسەدە لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب کشانەوە
پوختەی هەواڵ
لەچوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هێزە کوردییەکانی حەلەب و حکوومەتی سووریا، نزیکەی ۵۰۰ ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی سەربازی لە گەڕەکەکانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە حەلەب کشانەوە.
کوردپرێس: بە پێی زانیارییەکان، ئەو ئەندامانەی هەسەدە کە سەر بە ئەنجومەنی سەربازی ئەو دوو گەڕەکە بوون، بەرەو ناوچەکانی هەرێمی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کشانەوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزە کوردییەکاندان.
لە ۱ـی نیسان، ئەنجوومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق ڕێککەوتنێکی ۱۴ خاڵییان واژۆ کرد، چەند خاڵێکی سەرەکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ کرا، وەک ئاڵوگۆڕکردنی بەشی یەکەمی دیلەکان و کشانەوەی هێزە سەربازییەکان.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#حەلەب
#هەسەدە
#یەپەگە
#شێخ مەقسوود
#ئەشرەفییە
#ئەنجومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران