شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-10 05:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوودانی و ئەردۆغان کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەخەنە بەر باس

پوختەی هەواڵ
بەرپرسێکی باڵای عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە سەردانی داهاتوویدا بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان تاوتوێی چەند پرسێکی گرینگ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی باڵای عێراق سەبارەت بە سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە: سەرۆکی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق تاوتوێ دەکەن.

هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا تیشک دەخرێنە سەر کۆمەڵێک بابەتی ستراتیژی، دیارترینیان پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، جگە پرسی  وزە و گواستنەوە و بازرگانی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە