ڕۆژی شەممە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دەست پێدەکا
پوختەی هەواڵ
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: "رۆژی شەممە ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عوممان بۆ گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی ئاستبەرز کۆ دەبنەوە."
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە وتیشی: "ئەم کۆبوونەوەیە دەرفەت و تاقیکردنەوەیە و تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکا دایە."
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لە کاتی پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد، بۆ رۆژنامەڤانان لەبارەی ئێران گوتی: "رۆژی شەممە کۆبوونەوەیێکی زۆر گەورەمان هەیە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین."
ترەمپ گوتی: "لەوانەیە رێککەوتنێک بکەین، ئەمەش زۆر مەزن دەبێت. کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە لە ئاستی باڵایە."
بۆچوونی بەکارهێنەران