شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-04-07 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی دانوستانەوە هێشتا وەڵامێکمان لەلایەن ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەنگۆی پێکهێنانی گرووپێک بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە و وتی: چاوەڕێی بڕیاری ئەمریكاین لەبارەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەقایی لە یەکەم کونفرانسی ڕۆژنامەوانیی خۆیدا لە ساڵی ۱۴۰۴ی هەتاوی ڕایگەیاند: پێشنیاری ئێران بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە، بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی پرسەکە و ڕەوتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەتۆمی لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا پێشکەش کراوە.

بەقایی ڕاشیگەیاند: نامەکەی ئەمریکا گەیشتە ئێران و هەواڵەکەی بە فەرمی ڕاگەیەندرا. پێشنیاری ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆ، پێشنیارێکی بەرپرسیارانە و ژیرانە بوو لەڕووی سیاسییەوە.

ناوبراوی وتیشی: لە هەلومەرجی ئێستادا، حەزی ئێران ئەوەیە کە سەرنجی لەسەر ئەو پێشنیارە بێت کە پێشکەش کراوە. سەبارەت بە پێشهاتەکانی داهاتوو، بڕیارەکان بەپێی هەلومەرجەکان و لە کاتی گونجاودا دەدرێن.

بەقایی ئاشکرای کرد: نامەی وەڵامدانەوەی ئێران بۆ ئەمریکا نێردراوە، چاوەڕێی بڕیاری ئەمریکاین لەوبارەوە و لە ئەگەری دانوستانی ناڕاستەوخۆدا، عومان یەکێکە لە کاندیدە سەرەکییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە