شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-19 06:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە ئامادبوونی مەزڵووم کۆبانی، ENKS و PYD کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە بەیاننامەیەکی لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەیەدە بڵاو کردەوە و تێیدا دەڵێت: کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕێککەوتنمان ڕادەگەیەنین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە لەگەڵ شاندێکی پەیەدە کۆبووەوە کە فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات مەزڵووم عەبدی لەگەڵ نێردەی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە سکۆت پۆلز ئامادەی بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچوو، تێیدا باس لە دیدگای سیاسەتی هاوبەشی کوردی کرا سەبارەت بە سووریا، هاوکات بڕیاردراوە هەنگاوەکانی داهاتوو بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و ڕاگەیاندنی لە نزیکترین کاتدا.
کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە و پەیەدە بە ئامادەبوونی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی و نێردەی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە، دوای ئەو ڕێککەوتنە هات کە ڕۆژی دووشه‌ممەی ڕابردوو‌ ۱۰ـی ئاداری ۲۰۲۵، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، ڕێککەوتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)ی ڕاگەیاند کە یەکپارچەیی خاکی سووریا سەرەکیترین خاڵی ڕێککەوتنەکە بووە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی سەرۆکایەتیی سووریا بڵاویکردووە، هێزەکانی هه‌سه‌ده‌ تێکەڵ بە سیستەمی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا دەکرێن. 
هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌ و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز و هەموو دامه‌زراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ دیمه‌شقه‌وه‌ دەبه‌سترێنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە