ترەمپ: سەرکردەکەی داعشمان بە هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستان کوشت
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کوژرانی ئەبوو خەدیجە سەرکردەی داعش لە عێراق و سووریا بە هاوکاریی ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth Social بڵاوی کردەوە: سەرکردەی داعش لە عێراق لەلایەن چەکدارانی ئەمریکاوە کوژرا.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نووسیوویەتی: بەهاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، توانیمان گەورەترین ئەمیری هەڵاتووی داعش لە عێراق و سووریا لەناو بەرین.
بۆچوونی بەکارهێنەران