ڕەشنووسی ده‌ستووری سووریا له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی ناگونجێت
پوختەی هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده) سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر رایگه‌یاند، ئەو ده‌ستووره كه په‌سه‌ندكراوه ناشەرعیه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌و كارانه دووباره ده‌كاته‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به ده‌ستوور و یاساكان كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌ستووری سووریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر ناشه‌رعییه و له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناگونجێت".
ڕوونی كرده‌وه، "به‌ره‌وپێشبردنی یاسای شه‌ریعه‌ت له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا، وڵات به‌ره‌و ئاژاوه ده‌بات".
لیژنەی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا، ڕەشنووسی دەستووری ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر كرد و بەگوێرەی دەستورە نوێیهكە، قۆناغی ڕاگوزەر پێنج ساڵ دەبێت و دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل.
بۆچوونی بەکارهێنەران