شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-06 06:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ۱۰۰ بنکەی سەربازی لە عێراق هەیە؛ ۹۹ بنکەی لە هەرێمی کوردستانە

پوختەی هەواڵ
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا نزیکەی ۱۰۰ بنکەی سەربازیی و خاڵی چاودێری لە نەینەوا و هەرێمی کوردستان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد وتی: تورکیا نزیکەی ۱۰۰ بنکەی سەربازی و خاڵی چاودێری لە هەرێمی کوردستان و نەینەوا هەیە، تەنیا یەک بنکەی لە نەینەوا هەیە، باقی بنکەکانی دیکەی لە هەرێمی کوردستانە.

ئەعرەجی ڕەتی دەکاتەوە هیچ بڕیارێک هەبێت بۆ بوونی بنکەی سەربازی تورکیا لە خاکی عێراق و دەڵێت: هیچ بڕیارێکی فەرمی حکوومەت نییە، ڕێگە بدات هێزەکانی تورکیا لە ناوخۆی عێراقدا ئامادەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە