شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-03-04 07:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردستان بەرەو پیربوون دەچێت

پوختەی هەواڵ
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان، پیربوونی دانیشتوانی پارێزگاکەی وەکوو مەترسی بۆ سەر پارێزگا دەبینێت و جەختیشی کرد  پێویستە سەرنجی تایبەت بدرێت بە گەنج مانەوەی حەشیمەت و بەدیهاتنی  هاوسەنگی ڕێژەی پیر و لاوی  کۆمەڵگا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر وەرمەقانی له دووهەمین دانیشتنی ئەنجومەنی ڕێکخستنی کاروباری بەساڵاچوانی کوردستان، وتی: ئاوڕدانەوەی تایبەت بەساڵاچوان ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقیە له سەر شانی هەموومان، و فەرمانگەکان جگە له ئاسانکاری بۆ بەساڵاچوان  دەبێت ڕێزی تایبەتیان لێبگرن.

ناوبراو وتیشی: دەبێت ئەو بەساڵاچوانەی کە لەلایەن هیچ ڕێکخراوەیێکی یاریدەرەوە پاڵپشتی ناکرێن و خانەنشینی هیچ دەزگایێک نین بدۆزرێنەوە تاکوو ئەوانیش خزمەتگوزرای پێویستیان پێ پێشکەش بکرێت.

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان هەڵمەتەکانی (ناوەندی فەرزانگان)ی بۆ خزمەت کردنی بەساڵاچوان بەرز نرخاند و زیادی کرد: دەبێت ئاکاری ئەم دامەزراوەیە له شارەکانی سنە، سەقز و قوروە تاوتوێ بکرێت، ئەگەر پەسەند کرا، له شارەکانی دیکەش ڕێگە بۆ چالاکی ئەو دامەزراوەیە خۆش بکرێت.

وەرمەقانی داواشی کرد دانیشتنەکانی ئەنجومەنی تایبەت بە کاروباری بەساڵاچوان بەشێوەیەکی وەرزی درێژەی  پێبدرێت و جەختی کردەوە کە: پەسەند کراوەکانی نێو دانیشتنەکان دەبێت توانای جێبەجێکردنیان هەبێت و بەڕێوەبەری کۆبوونەوەکەیش بۆ چوونە بواری جێبەجێ کردنی پەسەندکراوەکان هەوڵ بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە