۲۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی کوردستان وێران بوو
پوختەی هەواڵ
بەڕێوبەری گشتی و بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگای کوردستان ئاشکرای کرد ئەمساڵ ۲ هەزار و ۱۹۸ دۆنم له سەرچاوە سرووشتیەکانی پارێزگای کوردستان کە بریتی بوون له دارستان و مێرگەکان، وێران بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێهزاد شەریفیپوور له کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا کە بە بۆنەی هەفتەی سەرچاوە سرووشتیەکان بەڕێوە چوو وتی: پارێزگای کوردستان ۳۴۰ هەزار دۆنم دارستان و یەک ملیۆن و ۶۰ هەزار دۆنم مێرگەی لەخۆ گرتوو، کە ئەمەش دەکاتە لەسەدا ۶۲ی ڕووبەری پارێزگای کوردستان.
بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە سرووشتیەکان پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: له ۱۱ مانگی ڕابردوودا ئەمساڵدا ۲۲۳۰ سکاڵا تۆمار کراوە کە زۆرینەیان سەربارەت بە قاچاخی چێو و وێران کردنی سەرچاوە سروشتییەکان و بڕینی دارستان و هتد بوون.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#دارستان
#سووتاندنی دار
#بێهزاد شەریفیپوور
#سەرچاوە سروشتییەکان
#بڕینی دار
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران