شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-27 09:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندی حەوت کەسیی دەم پارتی بۆ سەردانی ئۆجەلان بەروە ئیمرالی بەڕێکەوت

پوختەی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۷-۰۲-۲۰۲۵، بۆ جاری سێیەم شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان سەردانی دوورگەی ئیمرالی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆ دەبنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاوەکوو ئێستە شاندی دەم پارتی کە لە پەروین بوڵدان و سڕری سورەیا ئۆندەر پێک هاتبوو، دوو جار لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەگەڵ ئۆجەلان کۆ بووەتەوە. جیاوازیش لە دوو جاری ڕابردوو، ئەمجارە ئەندامانی شاندەکە حەوت کەس دەبن.

ئەندامانی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی بریتین لە:

۱. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان.

۲. سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا.

۳. ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین.

۴. تولای هاتیمئۆغوڵلاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی.

۵. تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی.

۶. جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستەنبووڵ.

۷. فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵلا ئۆجەلان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە