شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-02-27 08:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامەکەی ئۆجەلان ڕادەگەیێندرێت

پوختەی هەواڵ
بڕیاره‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شاندی ئیمرالی پاش دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ شاری ئیستەنبووڵ له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانییدا په‌یامی ئۆجه‌لان ڕابگه‌یه‌نن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی پارتی یه‌کسانیی و دیموکراسیی گه‌لان ئەمڕۆ له‌ زیندانی ئیمرالی سێیه‌مین دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، له‌ دیداره‌که‌دا حه‌وت که‌س به‌شدار ده‌بن.

له‌گه‌ڵ سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکانی گشتی ده‌م پارتی، تولای حاته‌م ئۆغۆللاری و تونجه‌ر باقرخان، ئه‌حمه‌د تورک، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له‌ ئیستەنبووڵ، جه‌نگیز چیچه‌ک و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل پارێزه‌ری نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده‌ له‌ شانده‌که‌دا به‌شدارده‌بن.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوێکی دەم پارتی، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، کاتژمێر ۰۵:۰۰ـی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ۲۷-۰۲-۲۰۲۵، شاندە حەوت کەسییەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوەرۆکی دیدارەکەیان و بانگەوازەکەی عەبدوڵلا ئۆجەلان لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی، بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەن.

دەم پارتی ئاماژەی بەوەش داوە، ئەگەر هیچ ئاستەنگێک دروست نەبێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێگەی شاشەی گەورەوە پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ خەڵک بڵاو دەکەنەوە، بۆیە داوا لە دانیشتووانی ئامەد و وان دەکات، لە سەنتەری شارەکانیان کۆ ببنەوە و سەیری پەیامەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە