ئاسایشی سلێمانی دەستگیر کردنی دوو تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپهراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه بهوه دهكات لە دوو هەڵمەتی سەرکەوتوودا دوو تیرۆریستی داعشیان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپهراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕایگهیاند: "له ماوهی نێوان 12 تاوهكوو 16ـی شوباتی 2025 و لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و دەستنیشان کردنی شوێنهكانیان، دوو تیرۆریستی داعشمان لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كرد."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپهراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی، ئاماژهی بهوهش كردووه، تیرۆریستانی داعش بە مەبەستی خۆڕێکخستنەوە هاتبوونە دەوروبەری سلێمانی. دهشڵێت: لە ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.
ئاسایشی سلێمانی ڕوونیشی كردووهتهوه، تۆمهتباره دهستگیراوهكان به ماددهی دووی تیرۆر ڕاگیراون و ڕووبهڕووی یاسا كراونهتهوه و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران