سەردانەکەی شاندی ئیمرالی بۆ هەرێمی کوردستان کۆتایی هات
پوختەی هەواڵ
کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و ئەو شاندە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراسی گەلان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۱۹ـی شوباتی ۲۰۲۵، راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانی شاندەکەی ئیمراڵی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و دەڵێت، شاندەکە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدرا، شاندی دەم پارتی ئیمراڵی کە پێکهاتبوو لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، گوڵجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە وان، محەممەد کاماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئامەد، کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (بەدەپە) و پارێزەرانی ئۆجەلان کۆبوونەوەکانی لە هەرێمی کوردستان کۆتاییهات.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#عەبدوڵڵا ئۆجەلان
#پەروین بوڵدان
#ئۆجەلان
#شاندی دەم پارتی
#شاندی ئیمرالی
#سری سورەیا ئۆندەر
#کەسکین بایندر
#گوڵجان کاچماز ساییغیت
#محەممەد کاماچ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران