شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-30 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر هەوڵێک بۆ ڕاگواستن و ئاوارەکردنی گەلی فەلەستین ڕەت دەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پاڵپشتیی مافەکانی گەلی فەلەستین لە کارنامەی کۆبوونەوەی لووتکەی عەرەبی دەبێت کە ئەمساڵ لە بەغدا بەڕێوە دەچێت، وتیشی لە پشتیوانی کردنی وڵاتەکە بەردەوام دەبین .

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و محەممەد مستەفا، وەزیری دەرەوەی فەلەستین لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقیان کرد لە پشتیوانیی کردنی فەلەستین.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هەر هەوڵێک بە ئامانجی ڕاگواستن و ئاوارەکردنی گەلی فەڵەستین ڕەت دەکەینەوە.

هاوکات، وەزیری دەرەوەی فەلەستین، پیزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییەکانی عێراق بۆ گەلی فەلەستین دەربڕی و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، لەمانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە حکوومەتی عێراق دەستیکرد بە هاوکارییەکانی بۆ گەلی فەلەستین بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو قەیرانە مرۆییەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە