ئەحمەد شەرع بە فەرمی بووە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۵، عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی سووریا، له میانی چالاکییه‌کانی کۆنگره‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سووریا ڕایگه‌یاند: ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆکایه‌تی وڵات ده‌کات له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا و ئه‌رکه‌کانی سه‌رۆکی کۆمار به‌جێ ده‌هێنێت و نوێنه‌رایه‌تیی سووریا له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌کات.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌کانی سووریا، باسی لەوە کرد، هەموو گرووپە چەکدارەکان، ئۆرگانە سیاسییە شۆڕشگێڕ و مەدەنییەکان هەڵدەوەشێنەوە و تێکەڵ بە دامودەزگاکانی دەوڵەت دەکرێن، هەروەها هەڵوەشاندنەوەی سوپا و دامەزراندنەوەی لەسەر بناغە نیشتمانییەکان ڕادەگەیەنین.
جەختی لەوەش کردەوە، حزبی به‌عس و هەموو دەزگە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی پێشوو و هەموو ئەو میلیشیایانە کە لەلایەن ڕژێمی لەکارخراوەوە دامەزرابوون، هەڵدەوەشێنەوە.
عه‌قید حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی، دەڵێت: شەرع، فەرمانی پێکهێنانی ئەنجوومەنی یاسادانانی کاتیی بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەدات، کە ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی وڵات دەگرێتە ئەستۆ تاوەکوو دەستوورێکی هەمیشەیی پەسەند دەکرێت و دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هەر ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع، سەرۆک قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا، یەکەم گوتاری فەرمی خۆی لەژێر ناوی "گوتاری سەرکەوتن" پێشکەش کرد و بەشێک لە وتارەکەی بۆ مێدیاکان ئاشکرا کرا.
سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا، لە گوتارەکەیدا دووپاتی کردەوە، "ئەولەوییەتەکانی ئەمڕۆی سووریا پڕکردنەوەی بۆشایی دەسەڵات و پاراستنی ئاشتیی مەدەنی و بنیدنانی دامەزراوەکانی دەوڵەتە، هەروەها کارکردنە لەسەر بنیادنانی پێکهاتەیەکی ئابووری گەشەسەندوو و گەڕاندنەوەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ سووریا."
گوتیشی: سوورییەکان کۆتوبەندی ڕژێمی ئەسەدیان شکاند و خۆری سووریا هەڵهات، ئێمە بێ وێرانکاری و خوێنڕشتن سەرکەوتین.
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۹ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۴، دوای کشانەوەی هێزەکانی ڕژێم لە دامودەزگە گشتییەکانی دەوڵەت، گرووپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا چوونە ناو دیمەشقی پایتەخت و کۆنترۆڵیان کرد و بەمەش کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی ۵۳ ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا
ئه‌حمه‌د شه‌رع کێیه؟
-له ساڵی ۱۹۸۲ له دایک بووه.
-فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بووه.
-چه‌ند ساڵێک له لیستی تیرۆری ئه‌مریکادا بووه.
-له ساڵی ۲۰۰۶ بۆ ۲۰۱۱ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له عێراق زیندانی کراوه.
-له ساڵی ۲۰۱۶ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی قاعیده پچڕاند.
-دوای ساڵی ۲۰۱۷ حکوومه‌تێکی ڕاگوزه‌ری له پارێزگای ئیدلب پێک هێنا.
-له ساڵی ۲۰۲۱ پاشه‌کشه‌ی له هه‌ڵوێسته‌کانی دژی ئه‌مریکا کرد.
-له مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ۲۰۲۴ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی سووریای دژی رژێمی ئه‌سه‌د کرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران