تورکیا بەردەوامە لە وێران کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا
پوختەی هەواڵ
سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و درۆن و چه‌كی قورس گونده‌كانی عه‌ین عیسا و كۆبانێی كانتۆنی فورات، به‌نداوی تشرین و كۆگایه‌كی گه‌نمی له سیرین كرده ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی کوردستانی سووریا بڵاویان کردەوە سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی و درۆن و چه‌كی قورس چه‌ندین گوندی كانتۆنی فورات و به‌نداوی تشرینی كرده ئامانج.
سوپای توركیا گونده‌كانی سهرامیده و سوێدا و مشێرفه و حاجی حه‌سه‌ن و تایسی سه‌ر به عه‌ین عیسای تۆپباران كرد، هه‌روه‌ها گوندی ئوم سههاریجی ڕۆژئاوای شاره‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كرده ئامانج.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیشیان بۆردوومان كرد، هه‌روه‌ها گونده‌كانی تینا و بیر حه‌سۆ و غاسق و سهپهتی باشووری كۆبانێ و كۆگایه‌كی گه‌نم له سیرین بۆردوومان كران، تاوه‌كوو ئێستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران