شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-23 05:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارزانی و زەریف پەرەپێدانی پێوەندییەکانی ئێران و هەرێمیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیجی، کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا کرا.

بەپێی ڕاگەیێندراوەکە، گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابین کردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە