شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-18 13:22 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگاردارییێک لە بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهابادەوە

پوختەی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی ئاگاداری و ڕوونکردنەوەیێکیان سەبارە بە چەند پرسیارێک لەسەر فێستیواڵەکە بڵاو کردەوە کە دەقەکە بەمشێوەیە:

بۆ ئاگاداری نووسەران، هاوڕێیان و ئەندامانی خۆشەویست ڕایدەگەیەنین، لە دوای بڵاوکردنەوەی پۆستێڕی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی دۆستانێک هەبوون کە لە دیدارەکان و هەر واتر لە تۆڕە مەجازییەکان پرسیاریان هەبووە کە لەو فێستیواڵە چەند کەس خەڵات دەکرێن و خەڵاتەکان چین؟

لێرەوە وەک بەڕێوەبەرایەتی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد و دەبیرخانەی فێستیواڵ بە پێویستمان زانی هێندێک ڕوونکردنەوە بۆ بەرچاوڕوونی نووسەران ئاراستە بکەین.

لە فیستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی بڕیار دراوە ۱۱ کەس خەڵات بکرێن:

- خەڵاتی براوەی یەکەم تا پێنجەم لە ۱۵ میلیۆنەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە براوەی پێنجەم کە بڕەکەی ۵ میلیۆن  دەبێت.

- بۆ خەڵاتی  پێنج  کەسی  شەشەم  تا دەهەم   لە گەڵ زانکۆی کوردستان بڕیارمان یەک کردووە کە کۆبەرهەمەکانی مامۆستا هەژاریان پێشکەش بکەین. دیارە ئەوساڵ زانکۆی کوردستان کۆ بەرهەمەکانی مامۆستای لە دوو توێی پەکەیجێک و بە کوالێتی زۆر باش چاپ کردووەتەوە.  بۆ ئەو پێنج براوەی شەشەم تا دەهەم  ئەو خەڵاتە پێشکەش دەکرێ کە نرخی فرۆشەکەی سەرووی ۵ میلیۆنە.

- هەرواتر پێشبینیمان کردووە خەڵاتێکی تایبەتیش تەرخان بکەین بۆ قەڵەمێکی لاو . ئەو نووسەرە لاوەی کە کارێکی ناوازەی ناردبێتە دەبیرخانەی فێستیواڵ، لە لایەن کومیتەی عیلمی هەڵدەبژێردرێ و خەڵاتێکی ۵ میلیۆنی پێشکەش دەکرێ .

-سەرە ڕای ئەو خەڵاتانە، بە هەر ۱۱ کەسەکە تەندیس و ڕێزنامەی فێستیواڵ پێشکەش دەکرێت کە هەموویان بە لۆگۆ و ئیمزای بنکە و زانکۆی کوردستان دەبن.

- جگە لەوانە ئێمە کتێبی کۆبەرهەمی چیرۆکی فێستیواڵیش چاپ دەکەین و ڕەنگە  بیست تا سی چیرۆکی ناردراو بۆ ئەو  ڤێستیواڵە لە کتێبەکەمان دا چاپ بکرێ  و بڕیاری ئەوەشمان داوە، دواتر چیرۆکی هەر کەسێکمان چاپ کرد  نووسخەیەکی بۆ بنێرین.

هیوادارین ئەو دۆستانەی بۆیان پرسیار بوو کە ڕێژەی خەڵاتەکان و بڕەکەی چەندەیە، ئێستا بۆیان ڕوون بووبێتەوە.

هەر پرسیارێکی دیکەش هەبێ  پەیوەندی بە ئەندامانی دەبیرخانەوە بکەن،  بە دڵخۆشییەوە وڵامتان دەدەینەوە.

هەر بژین و بمێنن.

بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد

دەبیرخانەی فێستیواڵی سەراسەریی چیرۆکی کوردی(مەهاباد ۱۴۰۴)

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە