شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-09 16:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانووستانی ئەمریکا و سووریا لەسەر نەوت و کورد و سنوورەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند وڵاتەکەی بەردەوامە لە دانووستان لەگەڵ تورکیا لەسەر پرسە گرینگەکان لەوانە سنوورەکانی سووریا و نەوت پرسی کورد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە پاریس رایگەیاند، "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکەی [چاودێری کردنی گیراوانی داعش لە کوردستانی سووریا]".
بلینکن گوتیشی: "۱۰ هەزار گیراوی داعش لەژێر چاودێریی دۆستە کوردەکانمان دان. ئیدارەی داهاتووی ترەمپیش بەرژەوەندیی لەوەدایە، داعش سەرهەڵنەداتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕاشیگەیاند: تورکیا "نیگەرانیی رەوای لە پەکەکە و تیرۆر هەیە. لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە تەنگژە لە سووریا هەبێت، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین ئەوە روونەدات".
لێدوانی بلینکن لە کاتێکدایە، هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای نیشتمانیی سووریا لە نزیک بەنداوی تشرین لە پێکدادانی بەردەوام دان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە