شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-09 15:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕەنگە لە داهاتوودا SDF تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن

پوختەی هەواڵ
وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند: هەسەدە، هاوبەشێکی باشیان بووە لە سووریا و رەنگە لە داهاتووشدا تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس (AP) ڕایگەیاند، هێشتا هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پێویستن، بەتایبەتی بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی ئاسایشی کەمپەکانی کوردستانی سووریا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بە هەزاران چەکدای پێشووی داعش تێیاندا دەستبەسەرن. 
لەبارەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ئۆستن لە قسەکانیدا گوتی، "ئەگەر سووریا نەپارێزرێت، پێموایە چەکدارانی داعش، دەگەڕێنەوە. پێشموایە هێشتا ئێمە هەندێک کارمان ماوە، تاوەکوو بتوانین فشارەکانمان لەسەر داعش بمێنێت".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەشڵێت "هەسەدە هاوبەشێکی باشمان بووە، بەڵام لە خاڵێکدا ڕەنگە هەسەدە تێکەڵی سوپای سووریا بکرێت و دواتریش سووریا کۆنترۆڵی سەرجەم کەمپەکان دەکات و هیوادارین بتوانێت بیانپارێزێت. بەڵام بۆ ئێستا پێموایە دەبێت ئێمە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانمان بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە