شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-08 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئه‌ردۆغان هەڕەشە دەکات: شەوێک لەناکاو بەسەرتاندا دەدەین!

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکە هەڕەشە لەهێزە کوردییەکان ‌و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا ده‌كاته‌وه‌ و  دەڵێت: شەوێک لەناکاو بەسەرتاندا دەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا له ‌په‌یامێكدا دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتەکەی ڕایگەیاند: "ئەوانەی بیر لە کانتۆن ‌و بیرۆکەی جوداخوازی دەکەنەوە، باجەکانیان چەند هێندەی دیکە قورستر دەبێت و شەوێک لەناکاو بەسەریاندا دەدەین".

ناوبراو وتیشی: "ئەگەر لەبارەی یەکپارچەیی خاکی سووریاوە هەست بەمەترسی بکەین، لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە شەوێک لەناکاو دەچینەوە ناو خاکی سووریا، هەر هەڕەشەیەک لەلایەن هەسەدە و پەکەکەوە بۆسەر یەکپارچەیی سووریا دروست بێت، شەوێک لەناکاو دەچنە سووریا و به‌سه‌ریاندا ده‌ده‌ین، ئەگەر ڕێگریی لەقۆناغی نوێ-ش بکرێت، بەمستی ئاسنینەوە وەڵامدەدەینەوە".

ئەردۆغان وتیشى: "ئەو لایەنانەی دەیانەوێت دۆخی ئێستای سووریا بقۆزنەوە و ئەوەی لە خەیاڵیاندایە بە ئەنجامی بگەیه‌نن، تورکیا لە خاڵی پاراستنی مانەوەی خۆی زۆرجار ئیرادەی بەهێزەوە نیشان داوە، کاربگاتە ئەو ڕادەیە، دووبارە شەوێک لەناکاو بەسەریاندا دەدەین".

سەرۆک کۆماری تورکیا ئه‌وه‌شى وت: "ئێستا ترس لە ئەگەری گۆڕانکارییەکانی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، لە سووریا و تەواوی ناوچەکە قۆناغێکی نوێ دەستیپێکردوە، چاوەڕوانیمان ئەوەیە، سووریا یەکپارچەیی خاک ‌و سەروەریی خۆی بپارێزێت، ڕێگە نادەین ئەو وڵاتە دابەشبێت، هەر مەترسییەک لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا ببینین، هەنگاوی پێویست دەگرینەبەر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە