شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-01-08 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و هاکان فیدان جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکان دەکەنەوە

پوختەی هەواڵ
سه‌رۆكى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌ دووقۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا، لە ئەنقەرە له‌گه‌ڵ ‌هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆ بووه‌وه‌.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ لەبارەی بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و تورکیا و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە کرا.

لەبارەی دیدارەکە مەسروور بارزانی لە تۆڕی  کۆمەڵایەتی(ئێکس)، تویتەری پێشوو، پەیامێکی لەسەر سەردانەکەی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ لە ئەنقەرە، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوومەوە و بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد، هەروەها جەختمان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و کەرتی وزەدا کرد".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە