شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-23 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

۱۵ شه‌ڕڤانی هەسەدە لە شەڕی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا گیانیان له‌ده‌ستدا

پوختەی هەواڵ
هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ناسنامەی ۱۵ شه‌ڕڤانی ئاشکراکرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپه‌ چه‌کداره‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه‌کردوه‌، "۱۵ شه‌ڕڤان لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی دووەمی ئەمساڵدا لە بەرخۆدان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و گرووپە بەکرێگیراوەکانی سه‌ر به‌ تورکیا شەهید بوون".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "۱۵ شه‌ڕڤان بە خوێنی خۆیان گیانی نیشتمانپەروەری و ئەخلاقیان نیشاندا، شه‌ڕڤانان لە لادێکانی حەلەب، مه‌نبج و پردی قەرەقۆزاک و بەنداوی تشرین و دێرەزوور لە بەرخۆدانی پاراستنی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بەکرێگیراوەکانی شەهیدبوون".

هه‌سه‌ده‌ ده‌ڵێت: "هەموو شەهیدەکانمان بە ڕێزەوە یاد دەکەینەوە، یادگارییەکانیان لە ویژدانی گەلەکەماندا زیندوو دەبن، سڵاو لە کەسوکاری شەهیدان و گەلەکەمان و تێکۆشەرەکانمان و هیوای سەبوورییان بۆ دەخوازین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە