شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-23 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هۆشیار زێباری: حەلبووسی هەوڵی جددی دەدات عێراق نوقمی قەیران بکا

پوختەی هەواڵ
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگه‌یاند، بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەرووی هەمووشیانەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات "نوقمی قەیران بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری له‌ نووسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نووسیویه‌تی: "له‌ ئێستادا هه‌وڵێكی سیاسی لە عێراق هەیە بۆ ئەوەی وڵات لە مەترسییەکانی ڕووخان و هەرەسهێنان ڕزگار بکات، ئێمە بە وریاییەوە بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان، پشتیوانیی حکوومەتی نیشتمانیمان دەکەین".

هاوكات هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه‌: "بەشێک لە سیاسییە گەندەڵەکان لە سەروی هەمووشیانەوە محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمان هەوڵی جددی دەدەن بۆ ئەوەی وڵات نوقمی قەیران بکەن، لەبری ئەوەی پڕۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ ڕاستکردنەوەی پرۆسەکە پێشکەش بکەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە