شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-22 08:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا سەرکۆنە دەکات

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "به‌ تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ دڕندانه‌یه‌ ده‌كه‌م كه‌ دوێنێ ئێواره‌ بازاڕێكى سه‌رى ساڵى له‌ ماگدێبورگ له‌ ئه‌ڵمانيا به‌ ئامانج گرت."

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی رووداوەکە دەکات و دەڵیت، "ئێمه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته‌ سه‌خته‌دا بير و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانييانه‌ و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانياين. هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران ده‌خواين."

رۆژی هەینی ۲۰-۱۲-۲۰۲۴ دەزگا فریاگوزارییەکانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو بازاڕێکدا کردووە کە بۆ رۆژی کریسمس رازێندرابوویەوە.

هێرشکارەکە ناوی تاڵیب جەواد عەبدولموحسینە و لە ۲۰۰۶ چووەتە ئەڵمانیا و پزیشکی دەروونییە.

تاڵیب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی زۆری لە ئیسلام گرتووە و چەندین جار هۆشداری لەبارەی "مەترسییەکان"ـی "بەئیسلامکردنی ئەڵمانیا"ی داوە؛ هەروەها لەگەڵ راستڕۆکانی ئەڵمانیا دژی چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کاری کردووە.

شاری مارگدێبورگ دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای بەرلین و پایتەختی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالتە. شارەکە نزیکەی ۲۴۰ هەزار کەسی لێدەژی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە