شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-22 06:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕووی کوردانی سووریا بکرێتەوە

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگەیاند، پشتگیری تەواوی خۆیان و دەنگدەرانیان بۆ ڕەوایی دۆزی کوردانی سووریا ڕادەگەیێنن و داواکارن بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕوویاندا بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار قادر، وتەبێژی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "رەوتەكەیان لە سۆنگەی دڵسۆزی و دیدگا و تێڕوانینی بۆ نیشتمان و بارودۆخی ڕۆژئاڤا، پشتگیری تەواوی خۆمان و دەنگدەرانمان بۆ ڕەوایی دۆزی کورد لە ڕۆئاڤا و تێکۆشەرانی ئەو پارچە ئازیزەی کوردستان دەردەبڕین".

ئاماژەی بەوەشكرد، "داواکارین بەبێ دواکەوتن سنووری سێمالکا بە ڕووی ڕۆژئاڤا بکرێتەوە و کۆی هاوکاریە مرۆیی و پێویستیەکان بگەیەندرێتە خەڵکی ڕۆژئاڤا".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی، داواکارن هەمووان بەشداری کارا لە چالاکی و کارە مرۆییەکاندا بکەن کە خزمەت بە مافی ڕەوای ڕۆژئاڤا دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە