ساڵح موسلیم داوا لە رەوەندى کوردی دەکات دژى هێرشەکانى تورکیا بێنە دەنگ
پوختەی هەواڵ
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى داوا لە کوردانی تاراوگە دەکات دژی هێرشەکانی تورکیا بێنە دەنگ و بچنە سەر شەقام.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى (PYD) رایگەیاند، ئامانجى تورکیا لە هێرشەکانى بۆسەر کوردستانی سووریا دروستکردنى پشێوییە، تاوەکوو لەو ڕێگەیەوە کوردان بە کۆچى زۆرەملێ ناچاربکات.
ناوبراو گوتیشى، "تورکیا دەیەوێت کوردان ناچاربکات لە ڕۆژئاواى ڕووبارى فوراتەوە کۆچ بکەن بۆ ڕۆژهەڵاتى ڕووبارى فورات".
ساڵح موسلیم دەشڵێت، "دەبێت ڕەوەندى کوردى لە ئەورووپا دەنگى خۆیان بەرز بکەنەوە و وڵاتان لەم تاوانە ئاگاداربکەنەوە".
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#پەیەدە
#ساڵح موسلیم
#پارتی یەکێتی دیموکراتی
#هێرشی تورکیا
#بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى یەکێتى دیموکراتى
#ڕەوەندى کوردی
#کوردانی تاراوگە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران