شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-01 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی تەلەفۆنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سووریا

پوختەی هەواڵ
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاویکردەوە، بەشار ئەسەد و محەممەد شیاع سوودانی لەبارەی دۆخی سووریا قسەیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا لە تۆڕی X بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان کرد.

سەرۆکایەتی سووریا رایگەیاند، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا "گفتوگۆیان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکان و هاوئاهەنگیی هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و کێشەی وڵاتانی عەرەب و نێودەوڵەتی کردەوە."

بەگوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوەی سەرۆکایەتی سووریا، سوودانی "ئامادەیی عێراقی بۆ دابین کردنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ سووریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پیشاندا".

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: "جەختی لەوە کردەوە؛ وڵاتەکەی پابەندە بە سەقامگیری، سەروەری و یەکگرتوویی سووریا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە