شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-12-01 07:54 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەدۆزینەوەی چارەسەری سیاسی هۆکاری سەرەکی ئەو دۆخەیە لە سووریا هاتووەتە ئاراوە

پوختەی هەواڵ
ئەمریکا کاردانەوەی، لەبەرامبەر ئاڵۆزییە نوێیەکانی نێوخۆی سووریا و کونترۆڵی شاری حەلەب لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە نیشان دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆن ساڤێت، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند: هەوڵنەدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و نەدۆزینەوەی چارەسەری سیاسیی لەسەر بنەمای پرۆژەبڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، هۆکارن لە دروستبوونی ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە.

شۆن ساڤێت لەو راگەیێندراوەدا، دەشڵێت: ئەمریکا هیچ پەیوندییەکی بەو هێرشانەوە نییە کە لەلایەن دەستەی تەحریری شامەوە دەکرێن و بە رێکخراوێکی "تیرۆرستی" ناوی دەبات.

ئاماژە بەوەش دەکات کە واشنتن بەردەوام چاودێریی دۆخی نێوخۆی سووریا دەکات و لەماوەی ۴۸ کاژێری ڕابردوودا، لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەپێناو پاراستنی خەڵکی سڤیل و پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە و ڕاگرتنی تووندوتیژییەکان.

گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوای هێورکردنەوەی دۆخەکەی کرد و هانی هەموو لایەکیشی دا بگەڕێنەوە بۆ "پرۆسەیەکی جیدی و باوەڕپێکراوی سیاسیی لەسەر بنەمای پرۆژەبڕیاری ۲۲۵۴ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەڕوونی هەنگاوەکانی ئاگربەست و راگوزەری سیاسیی دیاری کردووە".

لەدرێژەی بەیاننامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکادا هاتووە: "ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگری کردن و پاراستنی سەربازان و پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا، کە هێشتا گرنگن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی داعش دووبارە لە سووریا سەرهەڵنەداتەوە".

پڕۆژەبڕیاری ۲۲۵۴ـی ئەنجوومەنی ئاسایش کە ساڵی ۲۰۱۵ پەسند کراوە، داوای ئاگربەست و چارەسەری سیاسیی لە سەرانسەری سووریا دەکات، لەگەڵ گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بۆ ئەو قەیرانە، دەستپێکردنی پرۆسەی ڕاگوزەری سیاسیی، پاشانیش داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئازاد دەکات لە ماوەی ۱۸ مانگدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە