شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-26 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چالاکییە سەربازییەکانمان لە زاب و هەرێم بە هەمان خێرایی و ئیرادە بەردەوام دەبن

پوختەی هەواڵ
وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگه‌یاند، وڵاتەکەی دەستی کردوە بە هەنگاوی کۆنکرێتی سەبارەت بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوکاری ئەمنی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کە لەگەڵ عێراق واژۆ کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یه‌شار گوله‌ر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی بووجەی ساڵی 2025ی وەزارەتەکەی لە کۆمسیۆنی پلان و بوودجەی پەرلەمان، ڕایگه‌یاند: "تورکیا لە نزیکەوە هاوکاری حکوومەتی هەرێم دەکات لە باکووری عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئارامی لە ناوچەکە"، هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بە "بوونی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە"، وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان.

گولەر هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە "شەڕی تورکیا دژ بە تیرۆر بێوەستان بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی هێزه‌كانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه‌) لەم جوگرافیایەدا نەمێنن".

سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لەسەر زەوی، گولەر ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی تورکیا "بەرەی زابیان داخستووە" لە باکووری عێراق، دەشڵێت، "چالاکییەکانمان لە ناوچەکە بەردەوامن و بە هەمان خێرایی و ئیرادە بەردەوام دەبن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە