شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-26 09:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خوێندکاری کوردستانی خەڵاتی جیهانی «تەلارسازی» ڕووسیای بەدەست هێنا

پوختەی هەواڵ
«مەتین مورادی» خوێندکاری زانستگای کوردستان توانی خەڵاتی جیهانی «تەلارسازی» (Golden Trezzini) وڵاتی ڕووسیای بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «مەتین مورادی» خوێندکاری ماستەری بواری دیزاینی شار لە زانستگای کوردستانی شاری سنە لە ڕکابەریی (Golden Trezzini) توانی خەڵاتی (Golden Certificate) لە بەشی باشترین پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێ بوون بە پڕۆژەیەک لەژێر ناوی «وارخان» و لە (Silver Certificate) لە بەشی باشترین پڕۆژەی نیشتەجێ بوون بە پڕۆژەی «باوان» مسۆگەر بکات.

ئەم خەڵاتە نێونەتەوەییە بە بەشداریی نوێنەرانی ۳۳ وڵات و ناوەندێکی سەربەخۆی ناحکوومی لە ژێر دروشمی ڕکابەریی «بیناسازی وەکوو هونەر» بە واتای ئەوەی کە «هونەر خولقاندنە نەک ڕووخاندن» بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە