شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-11-13 08:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وادەی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی کوردستان ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، سەرۆکی هەرێم مەرسووم دەردەکات‌ و دواتر وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دیاریدەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردەلان محەممەد سەرسپی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا واده‌ى یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانى كوردستان ئاشكراكرد و وتى: "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، ۱۰ ڕۆژ لەبەردەستی سەرۆکی هەرێمە تاوەکوو مەرسووم دەربکات، دواتر ئەگەر هەماهەنگی هەبێت، ڕۆژێک بۆ یەکەم دانیشتنی ئەم خولەی پەرلەمان دیاریدەکرێت".

ناوبراو وتیشى: "بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بەتەمەنترین ئەندامی هەڵبژێردراو، سەرۆکایەتیی دانیشتەکان دەکات تائەوکاتەی سەرۆک‌ و جێگر و سکرتێری پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژانى ۱۸و ۲۰ى مانگى ڕابردوو هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدرا، بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانییش، بەتێکڕا نزیکەی ۷۰%ی دەنگدەران بەشدارییان لەهەردوو دەنگدانەکەدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە